رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەسعود کیانی مامۆستای خەڵکی شاری ئیسلاماوای غەرب، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕ بوونی پازدە ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نیە.
