دەستبەسەرکرانی مەرزییە مرادوەیسی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سنە

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، لە رۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی ژن بە ناوی مەرزییە مرادوەیسی خەڵک سنە، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

شایانی باسە تا گەیشتنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستەبەسەرکران و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مەرزییە مرادوەیسی پێشتریش لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین