دەستبەسەرکرانی میلاد ئیسماعیلی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی میلاد ئیسماعیلی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین