بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤( ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی “مۆبین تاڵەبانی” تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ڕێگای ڕۆیشن بۆ زانکۆ لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.