رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد مەهدی برالەک تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی لوماری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
