دەستبەسەرکرانی محەمەد شەمسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەد شەمسی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین