دوابەدوای سەرکوتکردنی ئەمنیەتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لانیکەم ۹ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ۱۲ی بەفرانباری ۱٤۰٤، (۲ی ژانویەی ۲۰۲٦) لانیکەم حەوت شارۆمەند بە ناوەکانی “مەهدی کەریمی، جەبار جەمشیدی، قائم بەدری، مەسعود ئاغایی، ئەحمەد مورادی، ئەسفەندیار سەروەری، و عەسکەر نەجەفی” خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱١ی بەفرانباری ۱٤۰٤، لانیکەم دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی “یونس جەمشیدی و عەلی نەجەفی” خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
