بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرەج ئەرسەن خەڵکی شاری مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکی مەدەنیە پێشتر لە رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بە هۆکاری بەشداری لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
