رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، فواد عەنایەتی خەڵکی شاری سنە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
فواد عەنایەتی پێشینەی دەستبەسەرکرانی هەیە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
