دەستبەسەرکرانی عەلی نامیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی عەلی نامیزادە خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین