دەستبەسەرکرانی عەلی شەمایلی مامۆستای خەڵکی سۆنقۆر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، مامۆستایەکی کورد بە ناوی “عەلی شەمایلی” خەڵکی شاری سۆنقۆری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ڕێگای ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین