بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی شێخی قارەمان و ڕاهێنەری لەشجوانی خەڵکی شاری دێهلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نیە.
