دەستبەسەرکرانی عەلی زەینی وەند منداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە دێهلۆڕان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ ڕێبەندانی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی عەلی زەینی وەند، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم منداڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین