رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەلی ئەمرایی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
