بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا ساربەیگی خەڵکی شارۆچکەی سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
