رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەبدوڵڵا رەزایی مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری هەرسین، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە ڵە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
