دەستبەسەرکرانی عەباس جەمشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەباس جەمشیدی خەڵکی ئاوایی هەنجیرەی سەر بە شاری ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین