بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عرفان جاویدان، خەڵکی کرماشان و دانیشتوویی کرناچی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
