رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شەهریار ئۆسکویی بەندکراوی سیاسی پێشوویی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شەهریار ئۆسکویی پێشتریش دەستبەسەر کراوە و لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سزا دراوە.
شایانی باسە، تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
