ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۱۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی”شاهۆ ئیبراهیمی” خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی “سەبەدلو”ی سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە و تا ئەم ساتە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.