رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شاهرۆخ ئەمین پور کوڕی بایزید، خەڵکی ئاوایی “گردی یەعقوب”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
