دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە  ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئاوات عەلیپور” خەڵکی ئاوایی شێخلەری سەر بە بوکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە ، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین