بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەعید کەریم بەیگی خەڵکی شارۆچکەی بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماڵەکەی خۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
