رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەعید قوبادیان خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم پارێزگایە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نیە.
