رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە شەوی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، پێنج چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی محەمەد هجرانی، کامران مرادی، ئارام سەعیدیان، یەحیا دەروێشی و ماهان ئەعزەمی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر دۆخی جەستەیی و یاسایی، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
