بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەباح کەریمی خەڵکی شارۆچکەی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تاساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە
