بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەباح ساڵحی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
