دەستبەسەرکرانی سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان لانیکەم سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی سراج ئەلیاسی خەڵکی ئاوایی “حەسەناوا”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی تر بە ناوی شاهۆ ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی “ئاڵکاوێ”ی سەر شاری شنۆ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

پێشتریش شوانە ئیبراهیمی برای شاهۆ ئیبراهیمی، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، ئەم شارۆمەندانە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون و تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین