دەستبەسەرکرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرووەتەوە، شەوی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی سیامەند قادرزادە، سەلیم قادر زادە و زەهرا (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی میراوای بۆکان، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا، ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراون و مۆبایلەکان و کامێراکانی چاوەدێری ماڵەکەش دەستیان بە سەردا گیراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین