دەستبەسەرکرانی سێ شارۆمەندی تری خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) سێ شارۆمەند بە ناوەکانی ئاکام شێخە، خەڵکی ئاوایی “قەرەقشڵاق” هەژار محەمەدزادە ئەقدەم و ئیمان محەمەدزادە، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم سێ شارۆمەندە لە ماڵەکانیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین