بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤(١٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) سێ شارۆمەندی کوردی ئەندامی خێزاێک بە ناوەکانی زەینەب یوسف پور خەڵکی شاری بۆکان، سۆفی روستەمی خەڵکی باینگانی سەر بە شاری پاوە و شیلان روستەمی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زیاتر لە دە هێزی چەکداری سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم کەسانە لە ورمێ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە کە فەتاح یوسف پور برای زەینەب یوسف پور، پێشتر لە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر و دوای سێ هەفتە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرابوو.
