رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سینا غەزەنفەری خەڵکی شارۆچکەی سیراوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
