رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سیروان محەمەدجاودان، خەڵکی لۆماری سەر بە شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
