بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سۆران سەحراگەرد خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
