هانا: ڕۆژی دووشەممە ۹ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سمکۆ مەعروفی” چالاکی ژینگەپارێز و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی بوکان ، بە شێوەی خۆسەرانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ، هێزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبێلێک ماڵی ناوبراویان گەمارۆداوە.
جێ ئاماژەیە؛ کە سمکۆ مەعروفی پێشتر چەند جارێک بەهۆی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییەوە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو .