بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی سامان شێخی، خەڵکی شاری مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە ئاست بارودۆخی ئەم منداڵە، داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلەی چارەنوسی سامان شێخی، لە بەرچاوگیرانی مافە یاساییەکانی ئەو بە لە بەرچاوگرتنی تەمەنی و ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی لە بارودۆخی ئەو دەکات.
