بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ساسان پاکرەوان خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە گەڕەکی هانیوانی ئیلام بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
