رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سابر بەساتی تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری کەرەج، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
