بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی زەهرا نەزەری تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە ئەنجامی هێرشی هێرە ئەمنییەکان بۆ سەر یاریەگەیەکی وەرزشی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە، هێزە ئەمنییەکان کامێراکانی چاوەدێری یاریگەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و میمۆریەکانیان پاک کردووەتەوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
