بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی رەسوڵ یادیار تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ئاویی “گۆگتەپە سیمینە” و دانیشتوویی ئاوایی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
