بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی رەزا پارساپور، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری گیلانغەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری کرماشان ڕایانگوێزاوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەک، هێزە ئەمنییەکان لە جەریان ئەم هێرشەدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستیان گرتووە بە سەر بەشێک لە کەلوپەلی کەسی و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و هاردی کامێراکانی چاوەدێری و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
