دەستبەسەرکرانی رەزا فردەوسی موقەدەم لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی رەزا فردەوسی موقەدەم خەڵکی شارۆچکەی دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیلام ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و بارودۆخی تەندروستی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین