بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕەزا دالمەن خوێندکاری زانکۆ، تەمەن ٢٤ ساڵ، لە شەوی سەری ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ ئەم خوێندکارە بریتیە لە هەڵواسینی بوکەڵەی مشکێک لە سەر دارێک، بابەتێک کە کاردانەوەی بەرینی خوێندکارانی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها دەگوترێت، ناسینەوە و ناساندنی ئەو بە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە هاوکاری بەسیجی خوێندکارانی زانکۆ ئەنجام دراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە ئاست ئەم ڕووداوە دووپاتی دەکاتەوە کە هەڵسوکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ کردەوە ئاشتیخوازانەکانی خوێندکاران دەکرێت نموونەی پێشێلکاری مافی ڕادەربڕین و سنووردارکردنی کەشی زانکۆ بێت. هانا داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلەی بارودۆخی ئەم خوێندکارە، گەرەنتی مافە یاساییەکانی ئەو و خۆبەدوورگرتن لە بەردەوامی پڕۆسە ئەمنیەتیەکان لە خوێندنگەکان دەکات.
