بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی راشدوڵڵا بەخشی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری کامێران، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
