بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی رامین ساڵحی و سەباح ساڵحی دانیشوویی گەڕەکی حەسەناوای شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رامین ساڵحی لە شوێنی کارەکەی و سەباح ساڵحی لە باخەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، ئەم دوو چالاکی ژینگەپارێزیە لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی کولتووری-ژینگەپارێزی “زاگرۆسانە” کە ڕۆژی هەینی لە قاڵای حەسەناوای بەڕێوەچوو، دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سە هۆکاری دەستبەسەر کران و وشوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەر دەستدا نیە.
