بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی جەلال عەلەوی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز” و وەهاب حوسێن زادە خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
