دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی هەژار تورجی و ڕزگار خوانپایە خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسەبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکانیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین