دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پارێزگای ئیلام لانیکەم دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی دەرەشار و ئاودانان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد زەینی وەند خەڵکی شاری دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباریش شارۆمەندێکی تر بە ناوی فەرزاد مورادی خەڵکی ئاوایی هەنجیرەی سەر بە شاری ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین