بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی هابیل بەیگ محەمەدی، خەڵکی شاری چوار و ئارەش نەسیری تەمەن ٤٦ ساڵ، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی سەراوڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
