بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئاکام ئەبوبەکری و وەیسە محەمەدپور، خەڵکی شاری پیرانشار بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
